هه‌رجاره‌ په‌ندێک ، په‌ندی ئه‌م جاره‌


 

بۆ رۆحى پاكى (هایدە)ى گۆرانیبێژ... خانمێك بەهێزتر لە ژیان و شكستخواردوو لەبەردەم نۆشینى كحولدا

 (من جیسمم... تۆ رۆحى من، من كەشتى... تۆ نوحى من، من زەخمم... تۆ مەرهەمیت، من زوڵمەت... تۆ رۆشنایيت، من تەنها... تۆ هاودەمیت) 


 هایدە... لە گۆرانییەكدا
 
 -----------------------------------------
 
 دەقى شیعرەكە:
 
 تەواویكە... تۆ
 تۆ... ئەى جەمسەرى پڕ حوزنى من
 تۆ... لە ملى مندا... تەواویكە رق و بوغزت
 ئەى قەنارەى دۆستى قەدیم 
 ئەى هەمیشە مەقسودى من
 ئەى كەعبەى پڕ ئیشتیاق و خامۆشى من
 هەڵمواسە... بە گوریسى رەشى قەلبت
 ئەى نازەنین
 تێمهەڵبدە... وەك سەگێكى لات و تۆپیو
 لە حەوشەى پڕ میهرى خۆت... خانمى من
 وێرانمكە... پەلكێشمكە... پڕ لە جورم و تاوانمكە
 چون لە مەدودوا عاقیبەتى سەبورى من... پڕ لە بوعدە بۆ كەنارى پڕ شەوقى تۆ
 پڕ خوێنیكە... برینى من هەلاهەلا و شەقار بكە
 ئەى نازەنین... سوڵتانى من
 سۆراغ بكە...
 سۆراغ بكە... تۆ... ئەى خانمى دڵپڕى من
 بزانە ئەوە منم... ژەهرت پێدەنۆشم؟... دولبەرى من
 یان حیكایەتى پڕ لە لەحزەى خامۆشى خۆت؟
 لەنیقاش و جەدەلى خۆكوشتنى بەردەوامى مندا
 سارێژیكە وەرینى من... دۆستى قەدیم... بە هەتوانى زوخاوى خۆت
 تیماریكە جورح و زامى پر لە سوێى من... بە مەرهەمى برینى خۆت... ئەمیرى من
 سۆراغ بكە...
 سۆراغ بكە... تۆ... ئەى جوملەى پڕ ئیعرابم لە قەسیدەى بىَ نازى خۆت
 بزانە ئەوە منم زنجیرى جنون دەخەمە ملى باریكى تۆ؟
 یان
 ئەوە قەلبى خۆتە
  سەبورى شكستى نییە؟
 تۆ ببینە... بۆ لەمەودوا
 خەونى من لە كەنارێكى تر شەپۆل دەدات... عارفى من
 تۆ ببینە... بۆ لەمەودوا
 ئەوە منم تەڵەب دەكەم بەسەفەرێك
 بۆ مەنزیل و زەخرەفەى پڕ فاجیعەى مەئیوسى تۆ
 ئەوە منم كە پێم گوتیت
 مونتەزیرى حادیسە نیم بە جوملەیەك پڕ لە عەبەس... دۆستى قەدیم
 ئەوەش من بووم كە پێم گوتیت
 ئاتەشى مەجرورى من كەعبەیە بۆت... یاوەرى من
 چونكە ئێستا...
 دڵ ئەسیرە... گەنجى قارون لە جوعبەمدا موختەفییە
 عەلامەتى خامۆشى تۆ
 بۆ لەمەودوا... فاجیعەیە... خورافاتە
 نەسیمێكە بىَ بارانە... لەم فەسڵەدا
 پەرەندەیەكى باڵ سوتاوە... لە وانەكانى فڕینى ئەم كۆچەدا
 دڵى من جێگەى غەمە...
 لە مەعرەكەى پڕ شكستى جەنگاوەرى بىَ سەیفى تۆ
 میسباحێكە شەوقى نییە بۆ هیچ دڵێك لە غەیرى تۆ...
 ئیدى تۆ... ئەى حەكیمى مەفقودى ئەم مەوسیمە هەڵوەریوە
 وەرەو گوێبگرە لە نیقاشى پڕ تەعبیرى فاجیعەى من
 قەلبى منیت... لە شكستى مەعرەكەى بىَ رەحمى خۆت
 دۆستى منیت... هەتا ئەبەد
 هەتوانێكیت بۆ جورحى من
 ساڕێژیكە...
 دەسا ئەى دۆست ساڕێژیكە
 ئەم برینە پڕ لە خوێنە ساڕێژ بكە
 عەساى سیحرى خۆت بهێنەو تەواویكە... ئیلاهى من
 تەواویكە...تۆ
 تۆ... ئەى جەمسەرى پڕ حوزنى من
 تۆ... لە ملى مندا...تەواویكە رق و بوغزت
 ئەى قەنارەى دۆستى قەدیم 
 ئەى هەمیشە مەقسودى من
 ئەى كەعبەى پڕ ئیشتیاق و خامۆشى من...
 تەواویكە... تەواویكە...
زمناكۆ بورهان قانعزمناكۆ بورهان قانع 





































Google




http://gwla.de.tl/
http://tamanek.de.tl/
http://tareke.de.tl/
http://xawn.de.tl/
http://azmonizhyan.de.tl/
.......................................

Myspace Layouts


























Heute waren schon 8 Besucher (25 Hits) hier!
=> Willst du auch eine kostenlose Homepage? Dann klicke hier! <=

IP Rebin - Robinho

.....................................

Myspace Graphics
Myspace Layouts
Myspace Layouts