هه‌رجاره‌ په‌ندێک ، په‌ندی ئه‌م جاره‌


 

تابلۆکانم

تابلۆی یەکەم

تابلۆیەک دەکێشم

تابلۆیەکی جوان

کەوێنەی گووڵ و دارستان بێ

وێنەی زستان و سەووزی بەهار بێت

دەیان کێشم ئەم وێنانە

     بۆ ئەوەی

خەڵکی بزانێ

کەدنیا چەندە جوانە

.................

تابلۆی دووەم

تابلۆکانم گشتی نامەیە

بۆ بابە و هەم بۆ دایەیە

تابلۆی نێرگزیش

زوو زوو دەکێشم

چوونکە کووردستان ئەخاتە بیرم

تابلۆم بۆ نەنە و بۆ باپیرەیە

بۆ کووردستان و

کووردی ئێرەیە

.................

تابلۆی سێهەم

نیشتیمان

بۆ نیشتیمان

ئاڵایەک دەکەم

ڕەنگیان دەکەم ڕەنگی جوان

ڕەنگی سەووز و سوور و سپی بێ

وە لەبێرم نە چێ

ئەوو خۆرە زەردەی

لەناوەندابێ                                                                                                                                  

لارە کەرکووکی
تەمەنی 11 ساڵە
سوید 2008 

 
 

 

ڕۆژێکی خۆش

ڕۆخۆش لە ژیانما

دەڵێم ئەم شعرە جوانە

دیاری من بۆ جیهانە

بەڕووحی سووک و

دڵی فراوان


زۆر بەدەنگی نزم

زۆر ئاسانە

دەڵێن ڕۆژێکە لە ڕۆژان

هەیە ڕۆژی جوان

دێت بەڵام پێم بڵێ کەی

بەس پێم بڵێ کەی

کاتێ ئەووڕۆژە جوانە

بەترووکەی چاوو دەی بینین

کە ژیان لەووڕۆژە

چەند جوانە

چەند جوانە

بەیەک هەناسەی تووندی سنگ

دەزانین کە دنیا فراوانە

بەوو  ڕۆژە جوانە دەڵێم

مەڕۆ توو یەزدانم

بیرت ئەکەم

بیرت ئەکەم

بەڵام ناتوانم

لەگەڵ کات قسە بکەم

چوونکە کات ژمێر نیم

زۆر بەداخەوە

بەداخەوەژێکی





لارە کەرکوکی..تەمەن 11 ساڵ

 
 

 

ژیانەوە


ژیان وەک کانی وایە

دەڕوات بەرەوو خۆراوا

لەوێش شەپۆل نامێنێ

کۆتای بەژیان دێنێ

کاتێ ژیان کۆتای پێ هات

ژیانێکی تازە دەست پێ ئەکات

گووڵ لەباخچە کاندا دەڕویتە وە

گەڵای دارستان سەووز ئەبێ

ئاواتە کان بەدی دێنێت

بەڕێگای ڕاستی  لە ژیان

ڕۆژگارمان خۆش ئە کەین

کۆلارەی بەرزی ئاسمان

زۆر بەرز

زۆر بەرز

ئێمەش بەدەنگی بەرز

دەڵین دەفڕین بۆ ئاسمان

وەک کۆلارەی  نێوو باوەشی هەوورەکان



  لارە کەرکوکی

 
 
 
 


                                                      





































Google




http://gwla.de.tl/
http://tamanek.de.tl/
http://tareke.de.tl/
http://xawn.de.tl/
http://azmonizhyan.de.tl/
.......................................

Myspace Layouts


























Heute waren schon 1 Besucher (4 Hits) hier!
=> Willst du auch eine kostenlose Homepage? Dann klicke hier! <=

IP Rebin - Robinho

.....................................

Myspace Graphics
Myspace Layouts
Myspace Layouts