هه‌رجاره‌ په‌ندێک ، په‌ندی ئه‌م جاره‌


 

ڕه‌نگی شیاو بۆ چاوێ تۆ

1 . سه‌ره‌تا گرنگه‌ بزانی پیستتان چ ڕه‌نگێکه‌ و ئه‌و ڕه‌نگانه‌ به‌کار بهێنن که‌ له‌ چاو و پێستی ئێوه‌ دێت . ئایه‌ پێستت سپیه‌ هه‌وڵ بده‌ ڕه‌نگی رۆناك به‌کار بهێنن و دووربن له‌ ڕه‌نگه‌ تۆخه‌کان . ئه‌گه‌ر ئه‌سمه‌ریشن ئه‌و ڕه‌نگانه‌ به‌کار بهێنن که‌ گه‌شن و زیندوون له‌ چاوو پیستی تۆ ده‌گونجێت .

 

2 . ره‌نگی چاوتان

چاو‌ی سه‌و‌ز یان قاوه‌یی کاڵ / ڕه‌نگه‌ تۆخه‌کان و زیووی

چاوی شین / ڕه‌نگه‌ گه‌رمه‌کان

چاوی قاوه‌یی /  به‌ گشتی هه‌موو ڕه‌نگه‌کانی لێدێت

چاوی ڕه‌ش / ڕه‌نگی نه‌رم و گه‌ش
.............
وه‌رگێرانی له‌ ئه‌لمانیه‌وه‌بۆكوردی له‌په‌رتوكی

Einfach gut aus sehen

خوێنه‌ری به‌رێز له‌به‌كار هێنانی ماسكه‌دا رێنومای ئه‌م خالانه‌ی خواره‌وه‌ بكه‌.

1.ئه‌بێت له‌به‌كارهێنانی ماسكه‌دا ره‌چاوی ئه‌وه‌ بكه‌ی كه‌تاچه‌ند راده‌ له‌گه‌ل پێستت ئه‌گونجێت و كێشه‌ی نابێت.

2.ئه‌بێت میوه‌ی سروشتی به‌كاربهێنیت دوور له‌ماده‌ی كیمیایی.

3.ده بێت پرچت جوان ببه‌ستیت تاکو ‌موو له‌سه‌رووی ده‌موچاوت نه‌بێت.

4.ماسكه‌كه‌ له‌سه‌ر رووی ده‌ مووچاوت بێت نه‌چێته‌سه‌ر چاوت و سه‌ر لێوت باشتره‌ به‌ فلچه‌یه‌ك لێیبده‌ی تاکو كونه‌كانی ده‌مووچاوت به‌جوانی بگرێته‌وه‌.

پێش به‌كار هێنانی جوان ده‌موچاوت بشۆو به‌لۆكه‌یه‌كی پاك وشكی بكه‌ره‌وه‌.

 

 

بۆده‌موچاوی نۆرمال

بۆده‌موچاوی ئاسایی یان ده‌موچاوی هیلاك سپێنه‌ی هێلكه‌ بهێنه‌و له‌ناو قاپێكی پاك جوان بیشله‌قێنه‌ به‌فلچه‌ جوان له‌پێستی ده‌مووچاوت بده هه‌تا ٢٠ خوله‌ك ئینجا به‌ ئاوێكی شله‌تێن ده‌سته‌سرێكی خاوێن بیسره‌ره‌وه‌. 

 

بۆده‌موچاوی چه‌ور 

ماسكه‌ی پاك كه‌ره‌وه‌ی پێئه‌وترێت

سێوێكی ترش بێنه‌ له‌رنه‌ی بده‌ له‌گه‌ل یه‌ك كه‌وچك (چا) هه‌نگوین جوان تێكه‌لیان بكه‌‌ بیده‌ له‌ده‌موچاوت بۆماوه‌ی ٢٥ خوله‌ك  له‌دوایدا به‌ئاو پاكیبكه‌ره‌وه‌.

 

 

بۆ ده‌موچاوی پیس یاخود په‌له‌و زیپكه‌

یه‌ك جارله‌ هه‌فته‌یه‌كدا به‌كاریبهێنه‌.. چۆنێتی دروستكردنی

یه‌ك كه‌وچکی قاوه‌ هه‌نگوین له‌گه‌ل پێنج كه‌وچكی قاوه‌ باده‌می هاراو وه‌ سێ كه‌وچكی قاوه‌ ئاوی شیله‌تێن جوان تێكه‌لی بكه‌و بیده‌ له‌ پێستی ده‌موچاوت وازی لێبێنه‌ هه‌تا جوان وشك ئه‌بێته‌وه‌ له‌دوایدا به‌ده‌ست بیپروێنه‌ له‌سه‌ر روی ده‌موچاوت هه‌تا به‌جوانی هه‌لی ئه‌سووی له‌ده‌موچاوت دواتر به‌ ئاو جوان بیشۆ.

 

بۆهه‌موو دومووچاوێك ئه‌گونجێت

یه‌ك  AVOCADO

یه‌‌ك زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌  دووكه‌وچكی قاوه‌ كوارك .فرۆ   یاخود سپێنه‌ی هێلكه ‌له‌گه‌ل دوو قه‌تره‌ له‌ شه‌ربه‌تی لیمۆ یاخود ئاوی لیمۆ جوان تێكه‌لی بكه‌و بۆماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك داینێ هه‌تا ده‌موچاوت ئه‌شۆیت دوایی وه‌ك كرێم بیده ‌له‌سه‌ رووت بۆ ماوه‌یه‌ك دواتر به‌س به‌ ئاو بیشۆ. 

بۆپێستی تێكه‌ل واتا ده‌مێك چه ور ده‌مێك وشك

 

ماسكه‌ی هێور كه‌ره‌وه‌

یه‌‌ك كه‌وچکی (چێشت) مۆز یه‌ك كه‌وچکی (چێشت) ماست یه‌ك له‌سه‌ر دوو كه‌وچكی چا هه‌نگوین  چۆنێتی  دروستكردنی هه‌مووی تێكه‌ل بكه‌و جوان وه‌كو هه‌ویری لێ بكه‌ دواتر له‌سه‌ر روی ده‌موچاوت بۆماوه‌ی ١٥ بۆ ١٠ خوله‌ك بیهێله‌وه‌ به‌س بیرت نه‌چێت به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆو به‌ ده‌سرێكی نه‌رم وشکی بكه‌ره‌وه‌.

 

 

بۆ پێستی وشك

 

بۆ ئه‌م جۆره‌ پێسته‌ رۆنی باده‌م باشترین چاره‌سه‌ره‌ جۆری دروستكردنی تۆزێ رۆنی باده‌م له‌گه‌ل زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ تێكه‌ل بكه‌و بۆماوه‌یه‌كی كورت داینێ. دواتر بیده‌ له‌ ده‌موچاوت بۆماوه‌ی ٢٠ خوله‌ك .دواتر به‌ ئاوی گه‌رم بیشۆ. 

 

بۆ پێستی پیس

 

چۆنێتی دروست كردنی یه‌‌ك كه‌وجكی چا شه‌ربه‌تی لیمۆ  ٣كه‌وچكی چێشت شیر یه‌ك پاكه‌ت خه‌میره‌ جوان تێكه‌لی بكه‌ دواتر بۆماوه‌ی ١٢ بۆ ١٥ خوله‌ك وازی لێ بێنه‌ ئینجا بیده‌ له‌ ده‌موچاوت بۆ ماوه‌ی ١٥ خوله‌ك دواتر با ئاوی شیله‌تێن بێشۆ. 

 

بۆ هه‌موو جۆره‌ پێستێك 

یاخود ماسكه‌ی زستانه‌

یه‌ك په‌تاته‌ی كولاو دواتر سارد بێته‌وه‌ جوان بیهاره‌ له‌گه‌ل دوو كه‌وچکی چێشت كوارك .فرۆ.  تۆزێ هه‌نگوین  به‌ چای ره‌ش ورده‌ ورده‌ تێكه‌لی بكه‌ هه‌تا ده‌بێت با كرێم دواتر بۆماوه‌ی ١٥ بۆ ٢٠ خوله‌ك له‌سه‌ر پێست داینێ ئینجا له‌گه‌ل ئاوی گه‌رم   پله‌كه‌ی له‌ ٣٥ بۆ ٣٨ بێت بیشۆ. 

 

هیوادارم  ئه‌م ماسكه‌نه‌ جێگای خۆی بكاته‌وه‌ به‌كار هێنانای  ببێته‌ مایه‌ی دلخۆشیتان   سوپاس و ڕێزم بۆتان 

    شـــێوازێ جوانتر..ڕه‌نگێ ناسکتر بۆ پێشـــوازی نه‌ورۆز و بــه‌هـــــار 


بۆ پێستی جوان و نه‌رم 
ئاوی ته‌واو بخۆوه ‌تا پێستێکی ته‌ر و گه‌شه‌دارت هه‌بێت ، هه‌وڵبده‌ لیتر ئاو بخۆیته‌وه‌ ڕۆژانه‌.

- هه‌وڵبده‌ زوو زوو ماسی و گۆێز و بادام بخۆێت ، چه‌وری ئه‌وانه‌ زۆر باشتره‌ بۆ پێست له‌به‌کار هینانی کرێم .

- دوو جار له‌هه‌فته‌دا کیسه‌به‌کار بینه‌ن تا پیسته‌کۆن و چه‌ڵکتان لی ببێته‌وه‌، پێسته‌ پاکه‌که‌تان باشتر  ئۆکسیجین هه‌ڵده‌مژێت و پێستێکی گه‌شتان ده‌بێت .

- خواردنه‌وه‌ی ئارکووهولات و کافین زۆر که‌م بکه‌نه‌وه‌ باشتره‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌یخۆنه‌وه‌. 

- هه‌وڵ بده‌ن هه‌شت خوله‌ك بنوون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌م خه‌وی پێستتان ماندوو نشیان ئه‌دات .  

نهینی زۆر مانه‌وه‌ی سوراوه‌کانتان 

* لێوتان جوان به‌ کرێمی لێو چه‌وربکه‌ن.

* به‌ قه‌ڵم لێو خه‌تی لێوتان بکیشنه‌وه‌ به‌ ڕه‌نگێك نزیك له‌ ڕه‌نگی لێوێ خۆتان.

* سوراوێك نزیك له‌ ڕه‌نگی پشت  چاوتانی لێ بده‌ن .  کڵینسێك بخه‌نه‌ به‌ینی لێوتان دوو سێ جار لێوتان به‌یکه‌وه‌ بنێن .

* سوراوێکی چه‌ور یان ئاوی  له‌سه‌ر لێ بده‌ن ، تێبینی ئه‌گه‌ر بۆ بۆنه‌یه‌ك ‌ چوون ئه‌وه‌ سوراوی بریقه‌دار به‌کار بێنن ، جوانتر لێوتان ده‌رده‌که‌وێت

چه‌ند زانیارییه‌ك له‌سه‌ر مكیاژ كردنی به‌یانیان 

له‌م سه‌رده‌مه‌دا برواناكه‌م هیچ كچێك به‌بێ مكیاژ بچێته‌ده‌ره‌وه به‌تای به‌تیش به‌یانیان.

زۆر جار به‌یانیان دره‌نگ خه‌به‌رمان ئه‌ ‌بێته‌وه فریای ماكیاژ كردن ناكه‌وین.

بۆیه‌ منیش چه‌ند زانیاریه‌كی به‌سودم بۆ ئێوه ێاماده كردوه.

 

 

 

ماكیاژ كردن له‌ ١ ده‌قه‌دا:

 

ئه‌م به‌یانیه‌ هیچ كاتی ماكیاژ كردنت نییه .

زۆر دره‌نگ خه‌به رت بۆته‌وه به‌ڵام ناته‌وێت به‌د‌ه‌مو چاوێكی خه‌واڵووه‌وه بچیته ده‌ره وه.

به‌ڵام چۆن ئه‌توانی له‌ ١ ده‌قه‌دا مكیاژ بكه‌یت؟

شوێنه‌ موهیمه‌كان چاوتو د‌ه‌مته.

  چاوه‌كانت زۆری ئه‌وێت هه‌تاكو ئه‌یان رازێنیته‌وه.بۆیه‌ به‌س ماسكارا به‌كار بێنه.

ئینجا ئێستا به‌س ده‌مت ماوه. ده‌مت زۆر تۆخ مه‌كه‌ چونكه‌  چاوه‌كانت ڕه‌ش نه‌كردوه‌ یاخود تۆخ.

 

 

مكیاژ كردن له‌ ٥ ده‌قه‌دا:

٥ده‌قه زۆر كه‌مه‌ بۆ مكیاژ كردن. به‌ڵام هه ر ئه‌ته‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كی رازاوه‌ بچیته‌ ده‌ره‌وه.

له‌و ماوه كه‌مه‌دا ئه‌توانیت په‌ڵه‌كانی ده‌موچاوت بشاریته‌وه به ئه‌ساسێكی چه ور یاخود وشك.

له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌ساسێكی چه‌ورت به‌كارهێنا به‌فڵچه‌یه‌كی مكیاژ كرد ئه‌ساسه تۆزه‌كان به‌ده‌مو چاوتا بڵاو بكه‌ره‌وه.

ئه‌وكاته‌ ئه‌ساسه‌كه‌ت زیاتر به ده‌‌موچاوته‌وه‌ ئه‌مێنێته‌وه ده‌موچاویشت زۆر ساف ده‌كات.

دوای ئه‌وه ڕه‌نگێكی ناسك یان ڕه نگێك له‌گه‌ڵ جله‌كانتا بگونجێت بیێه له‌پشتی چاوه‌كانت.

دوای ئه‌وه ئه‌توانی ماسكاراكه‌ت بكه‌یتو به‌شێوه‌یه‌كی رازاوه‌ برۆیته‌ ده‌ره‌وه.

 

 مكیاژ كردن له‌ ١٠ ده‌قه‌دا:

.١٠ده‌قه‌ كاتێكی زۆر باشه بۆ مكیاژ كردن.

له‌پێشا ده‌موچاوت به‌د‌ه‌سڕێك پاك بكه‌ره‌وه پێش ئه‌وه‌ی مكیاژه‌كه‌ت بكه یت.

.زۆر له‌كچان ئه‌زانن كه‌ ئه‌ساسێك هه‌یه‌ شێوه‌ی له‌ سوراو ده‌ چێت

 .ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت هه‌بوبییه له‌ په‌ڵه‌ زه‌قه‌كانی ده‌موچاوت.

ئه‌گه‌ر ژێر چاوه‌كانت شین بونه‌ته‌وه بیشی هێنه‌ باژێر چاوه‌كانتا.

دوای ئه‌وه ئه‌و ئه‌ساسه‌كه بێنه‌ به داموچاوتا كا له‌گه‌ڵ ره‌نگی پێستت بگونجێت.

پاشان چاوه‌كانت ئه‌توانی به‌ ئاره‌زوی خۆت جوان بكه‌یت.

پشت چاوێكی جوان دوای ئه‌وه ئه‌توانی رومێڵ یاخود قه‌له‌می ڕه‌ش به‌چاوه‌كانتا بێنیت.

ماسكارایه‌كی زۆر بكه‌ چونكه‌ ئه‌وكاته‌ چاوه كانت گه‌شاوه‌تر ئه‌نوێنن.

لێوه‌كانت كال بكه‌ چونكه‌ ئه‌وكاته‌ چاوه‌كانت تۆخن جوان نیێه چاوه‌كانتو ده‌میشت تۆخ بێت.

 

بیرت نه‌چێت دایمه‌ با جانتای مكیاژه‌كه‌تت پێبێت.

به‌و هیوایه‌م سود له‌م زانیاریانه‌ی سه‌ره‌وه وه‌ر بگرن





































Google




http://gwla.de.tl/
http://tamanek.de.tl/
http://tareke.de.tl/
http://xawn.de.tl/
http://azmonizhyan.de.tl/
.......................................

Myspace Layouts


























Heute waren schon 1 Besucher (27 Hits) hier!
=> Willst du auch eine kostenlose Homepage? Dann klicke hier! <=

IP Rebin - Robinho

.....................................

Myspace Graphics
Myspace Layouts
Myspace Layouts